كوردی - سوره‌تی التكاثر

قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی التكاثر

كوردی

سوره‌تی التكاثر - تعداد آیات 8
أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ ( 1 ) التكاثر - الآية 1
(خه‌ڵکینه‌!!) هه‌ڵپه‌کردن و پێشبڕکێتان بۆ زۆر کردنی (ماڵ و منداڵ و سامان و کۆشك و ته‌لارو... هتد) ئێوه‌ی سه‌رگه‌رم و سه‌رگه‌ردان و بێ ئاگا کردووه له خواناسی و دینداری.
حَتَّىٰ زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ ( 2 ) التكاثر - الآية 2
تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌مرن و ده‌برێنه گۆڕستان (ده‌خرێنه ناو گۆڕێکی ته‌نگ و ته‌سك و تاریکه‌وه‌).
كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ ( 3 ) التكاثر - الآية 3
واز بهێنن، له‌مه‌ودوا ده‌زانن چ (قوڕێکتان بۆ خۆتان گرتۆته‌وه‌، چ به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ر خۆتان هێناوه‌).
ثُمَّ كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ ( 4 ) التكاثر - الآية 4
دیسانه‌وه ده‌ڵێم: واز بهێنن.
كَلَّا لَوْ تَعْلَمُونَ عِلْمَ الْيَقِينِ ( 5 ) التكاثر - الآية 5
واز بهێنن، ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌تانزانی، به‌زانین و دڵنیایه‌کی ته‌واوه‌وه (وا بێ ئاگا نه‌ده‌بوون له خواناسی).
لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ ( 6 ) التكاثر - الآية 6
سوێند به‌خوا بێگومان دۆزه‌خ ده‌بینن (دۆزه‌خێکی تۆقێنه‌رو پڕ له ئازارو ناسۆره‌).
ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ الْيَقِينِ ( 7 ) التكاثر - الآية 7
دووباره سوێند به‌خوا دۆزه‌خ به‌چاوی سه‌رتان ده‌یبینن به ئاشکراو دڵنیا ده‌بن (که چه‌نده سامناکه‌).
ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ ( 8 ) التكاثر - الآية 8
پاشان سوێند به‌خوا له‌و ڕۆژه‌دا پرسیارتان لێ ده‌کرێت ده‌رباره‌ی هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌کانی دنیا (چۆنتان په‌یدا کردووه‌و له چیدا به‌کارتان هێناوه‌).

كتێبه‌كان

  • هه‌ڵسوكه‌وتی ئافره‌تی موسڵمان له‌ ماڵه‌كانیاندابنه‌ما له‌ بنیات نانی كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵماندا بریتیه‌ له‌ خێزانی موسڵمان، لانك و كۆشی خێزانیش بریتیه‌ له‌ ماڵه‌وه ، و په‌روه‌رده‌ تیایدا، كۆڵه‌كه‌ی ئه‌م په‌روه‌رده‌یه‌ش بریتیه‌ له‌ ئافره‌تی موسڵمان. ئه‌م بابه‌ته‌ باس له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ئافره‌تی موسڵمان له‌ ماڵه‌كانیاندا ده‌كات.

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/385319

    تحميل :هه‌ڵسوكه‌وتی ئافره‌تی موسڵمان له‌ ماڵه‌كانیاندا

  • پاراستنی ته‌نها خواپه‌رستیپاراستنی ته‌نها خواپه‌رستی:ئه‌م نامانه‌و گشت ئه‌و كێشه‌ و ته‌نگه‌شانه كه‌ شێخ ابن باز ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت نوسیونی ، كه‌ په‌یوه‌ندن به‌ یه‌كتاپه‌رستی خوای گه‌وره‌ و واجب بوون له‌سه‌ر به‌نده‌كان، وه‌ ئاگادار كردنه‌وه‌ له‌ هاوه‌به‌شی په‌یدا كردنی گه‌وره‌ و بچوك...‌

    دانه‌ر : شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/227823

    تحميل :پاراستنی ته‌نها خواپه‌رستی

  • كاغه‌زه‌ بازرگانی یه‌كان و حوكمی كڕین و فرۆشتنیانكاغه‌زه‌ بازرگانی یه‌كان( سه‌ك..سه‌ند..كومبیالا ) به‌ ده‌سته‌واژه‌ی مامه‌ڵه‌ی سه‌رده‌م حیساب ده‌كرێن، وه‌ مافی سامانی و نه‌قدی و قه‌رزی له‌ لابوون جێگیر ده‌كه‌ن.

    دانه‌ر : مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/169387

    تحميل :كاغه‌زه‌ بازرگانی یه‌كان و حوكمی كڕین و فرۆشتنیان

  • مافه‌كانی پێغه‌مبه‌ر _ صلى الله عليه وسلم _ له‌سه‌ر ئۆمه‌ته‌كه‌یئه‌م بابه‌ته‌ پوخته‌ێكه‌ ده‌رباره‌ی مافه‌كانی پێغه‌مبه‌ر _ صلى الله عليه وسلم _ له‌سه‌ر ئۆمه‌ته‌كه‌ی.

    دانه‌ر : سه‌عید عه‌لی وه‌هه‌ف ئه‌لقه‌حطانی

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : خدر نه‌ژاد كوردستانی

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/124193

    تحميل :مافه‌كانی پێغه‌مبه‌ر _ صلى الله عليه وسلم _ له‌سه‌ر ئۆمه‌ته‌كه‌ی

  • هه‌ندێك له‌ بیدعه‌ و هه‌ڵه‌كانی جومعه‌خوێنه‌ری خۆشه‌ویست: ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ دوو به‌ش پێكهاتوه‌: یه‌كه‌م: بریتیه‌ له‌و بیدعانه‌ی كه‌ له‌ جومعه‌دا ده‌كرێن... دووه‌م: بریتیه‌ له‌ له‌و هه‌ڵانه‌ی كه‌ له‌ جومعه‌دا ده‌كرێن...

    دانه‌ر : ئیدریس مه‌حمود

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/179380

    تحميل :هه‌ندێك له‌ بیدعه‌ و هه‌ڵه‌كانی جومعه‌

اختر اللغة

اختر سوره‌تی

كتێبه‌كان

اختر تفسير

المشاركه

Bookmark and Share