قورئانی پیرۆز » كوردی » كتێبه‌كان » ئیمامی بوخاری ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ
ئیمامی بوخاری ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ
ناوه‌رِۆكى ئه‌م كتێبه‌یه بریتى یه له : پێشه‌كی ، ژیاننامه‌ی ئیمامی بوخاری :ناو و نه‌سه‌بی ، له دایك بوونی ،سیفات و ره‌وشتی ،ئیمامی بوخاری و زانست ،له خواترسانی ئیمامی بوخاری ،زیره‌كی و پێگه‌یشتویی ئیمامی بوخاری ، وته‌ی زانایان ده‌رباره‌ی ئیمامی بوخاری ،مامۆستاكانی ،قوتابییه‌كانی ،نوسینه‌كانی،رووبه‌رو بونه‌وه‌ی فیتنه ،كۆچی دوایی ئیمامی بوخاری ،كتێبی (صحيح البخاري ) ،ناوی كتێبه‌كه ،رێبازی ئیمامی بوخاری له نوسینی كتێبه‌كه‌یدا ،ژماره‌ی فه‌رمووده‌كانی (صحيح البخاري) ،پله و پایه‌ی (صحيح البخاري) له نێو كتێبه‌كانی تردا ،هه‌ردوو كتێبی (صحيح البخاري) و (صحيح مسلم) كامیان صحيح ترن ؟ ، راڤه‌كردنه‌كانی (صحيح البخاري) شروحات ،المستخرجات له سه‌ر كتێبی (صحيح البخاري) ،المستدركات له سه‌ر كتێبی (صحيح البخاري) ،ئیمامی بوخاری وه‌كو فه‌قیهێك ....دانه‌ر : مامۆستا مه‌جید حه‌مید مه‌جید
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
كتێبه‌كان
- لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌كی ( إبن الجزري )لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌كی ( إبن الجزري ): ئه‌م كتێبه وه‌كو پێناسه‌مان كردووه له سه‌ره‌تاى ئه‌م ڕاڤه‌كردنه یه‌كێكه له باشترین ئه‌و كتێبانه‌ى له‌بوارى زانستى ته‌جوید و بنه‌ماكانى خوێندنه‌وه‌ى قورئاندا نووسراون به‌شێوه‌ى هۆنراوه، چونكه نووسه‌ره‌كه‌ى پێشه‌وایه‌كى ناودارى هه‌ره‌گه‌وره‌یه، كه هه‌موان بىَ ڕاجیایى كۆكن له‌سه‌ر پێشه‌وایه‌تى ئه‌و، بێگومان زانستیش-هه‌ر زانستێك بێت–له‌سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه وه‌ربگیردرێت باشتره. بۆیه پشت به خواى گه‌وره‌و، له‌ژێر ڕووناكى كۆمه‌لێك لێكدانه‌وه‌ى زانایانى كۆن و هاوچه‌رخ، هه‌ڵسام به نووسینى شه‌رحێك بۆ ئه‌م كتێبه.
دانه‌ر : ئیحسان بورهان ا‌لدین
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- فه‌توای هاوچه‌رخ بۆ ئافره‌تفه‌توای هاوچه‌رخ بۆ ئافره‌ت:ئه‌م پرسیار وفه‌توایانه‌ی كه ئه‌م كتێبه له خۆی گرتووه، ڕه‌نگه هه‌ندێك پرسیاری هه‌ستیار بن، كه ئافره‌تان له ڕویان نایێ وشه‌رم ده‌كه‌ن ڕاسته‌وخۆ ئه‌م جۆره پرسیارانه بكه‌ن...له‌لایه‌ن مامۆستای به‌ڕێز نه‌وا موحه‌مه‌د سه‌عید ئاماده‌كراوه بۆ خوشكانی موسڵمان و ئیماندار... له لایه‌ن كۆمه‌ڵه زانایه‌كی به‌رزی ئیسلامه‌وه وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه، وه‌كو سه‌ید سابق و ابن باز و ابن عثیمین ـ ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت ـ ...،
دانه‌ر : نه‌وا موحه‌ممه‌د سه‌عید
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- روناكی سوننه‌ت و تاریكییه‌كانی بیدعه له دیندائه‌م كتێبه بریتیه له : مانای سوننه‌و، ناوه‌كانی ئه‌هلی سوننه، وه سوننه‌ت باشترین نیعمه‌ته، هه‌روه‌ها پله‌وپایه‌ی سوننه‌ت و خاوه‌نه‌كه‌ی و نیشانه‌كانیان، وه باسی پله‌وپایه‌ی بیدعه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی و،ماناكه‌ی و، هۆكانی و، به‌شه‌كانی، شوێنه‌واره‌كانی و، زه‌ره‌ره‌كانی...
دانه‌ر : سه‌عید عه‌لی وه‌هه‌ف ئه‌لقه‌حطانی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : شاخه‌وان جه‌واد
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- با بدڵه‌كانمان به قوڕئان ئاودێر بكه‌ینئاشكرایه دوا سروشت وبه‌رنامه‌ی خوا بۆ سه‌ر زه‌وی به‌گشتی و ئێمه‌ی مرۆڤایه‌تی به تایبه‌تی، بریتیه له به‌رنامه‌ی ئیسلام، سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌میش له‌م به‌رنامه‌یه بریتیه له قورئانی موزن. خوێنه‌ری به‌ڕێز: ئه‌م كتێبه دانه‌ره‌كه‌ب به‌ڕێز غه‌ریب حه‌سه‌نه، وه‌سه‌نته‌ری حیكمه بۆ فێركردن و پێ له‌به‌ركردی قورئانی پیرۆز چاپیان كردوه، وه له‌چه‌ند به‌شێكی سه‌ره‌كی پێك دێیت كه ئه‌مانه‌ن: ١- پێناسه‌ی قورئانی پیرۆز... ٢- گه‌وره‌یی وفه‌زڵی فێربوونی قورئانی پیرۆز... ٣- فه‌زڵ وگه‌وره‌یی خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز... ٤- ئاداب وڕه‌وشته گشتیه‌كانی خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز...
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- ته‌فسیری سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز له‌گه‌ڵ پاشكۆی كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێكی گرنگ بۆ ژیانی موسڵمانپه‌رتوكێكه: پێكهاتووه له گرنگترینی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه موسڵمان له‌ژیانییدا پێویستی پێیه‌تی، له قورئانی پیرۆز وته‌فسیر ولێكدانه‌وه‌ی قورئان وكۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك له فیقه وبیروباوه‌ڕی ئیسلامی و كاروكرده‌وه چاكه‌كان وهه‌ندێك شتی تر، خۆشه‌وستان ئه‌م په‌رتووكه ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه: به‌شی یه‌كه‌م: پێكهاتووه له سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز وته‌فسیره‌كه‌ی كه له كتێبی (زبدة التفسیر) شێخ محمد الاشقره‌وه وه‌رگیراوه . به‌شی دووه‌میش : پێكهاتووه له‌كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك كه موسڵمان پێویستی پێی ده‌بێت له بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕ كه بریتیه له (49) چل ونۆ پرسیار و وه‌ڵام، له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی دڵ و گفتۆگۆیه‌كی هێمنانه له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی، به‌شێكی تری بریتیه له ئه‌ركان وئه‌حكامه‌كانی ئیسلام وه‌ك ( شایه‌تومان و پاكوخاوێنی – الطهارة- و نوێژ و ڕۆژوو زه‌كات و حه‌ج) له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌وائد وسوودێكی جیا جیا له ڕوقیه‌ی شه‌رعی و نزا وپاڕانه‌وه و ئه‌ذكار و وویرده‌كانی به‌یانیان وئێواران و هه‌شتاودوو فه‌زیله وحه‌فتا كاری خراپ كه ڕێگریان لێكراوه له ئیسلامدا، كۆتاییه‌كه‌شی پێكهاتووه له گه‌شتی نه‌مری و هه‌تا هه‌تایی وچۆنیه‌تی ده‌ست نوێژگرتن ونوێژكردن به وێنه‌وه.
دانه‌ر : كۆمه‌ڵێ له زانایان
وه‌رگێڕان : حاجی ئومێد چروستانی
له بڵاوكراوه‌كان : http://www.tafseer.info