قورئانی پیرۆز » كوردی
كتێبه‌كان
- ته‌فسیری سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز له‌گه‌ڵ پاشكۆی كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێكی گرنگ بۆ ژیانی موسڵمانپه‌رتوكێكه: پێكهاتووه له گرنگترینی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه موسڵمان له‌ژیانییدا پێویستی پێیه‌تی، له قورئانی پیرۆز وته‌فسیر ولێكدانه‌وه‌ی قورئان وكۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك له فیقه وبیروباوه‌ڕی ئیسلامی و كاروكرده‌وه چاكه‌كان وهه‌ندێك شتی تر، خۆشه‌وستان ئه‌م په‌رتووكه ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه: به‌شی یه‌كه‌م: پێكهاتووه له سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز وته‌فسیره‌كه‌ی كه له كتێبی (زبدة التفسیر) شێخ محمد الاشقره‌وه وه‌رگیراوه . به‌شی دووه‌میش : پێكهاتووه له‌كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك كه موسڵمان پێویستی پێی ده‌بێت له بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕ كه بریتیه له (49) چل ونۆ پرسیار و وه‌ڵام، له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی دڵ و گفتۆگۆیه‌كی هێمنانه له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی، به‌شێكی تری بریتیه له ئه‌ركان وئه‌حكامه‌كانی ئیسلام وه‌ك ( شایه‌تومان و پاكوخاوێنی – الطهارة- و نوێژ و ڕۆژوو زه‌كات و حه‌ج) له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌وائد وسوودێكی جیا جیا له ڕوقیه‌ی شه‌رعی و نزا وپاڕانه‌وه و ئه‌ذكار و وویرده‌كانی به‌یانیان وئێواران و هه‌شتاودوو فه‌زیله وحه‌فتا كاری خراپ كه ڕێگریان لێكراوه له ئیسلامدا، كۆتاییه‌كه‌شی پێكهاتووه له گه‌شتی نه‌مری و هه‌تا هه‌تایی وچۆنیه‌تی ده‌ست نوێژگرتن ونوێژكردن به وێنه‌وه.
دانه‌ر : كۆمه‌ڵێ له زانایان
وه‌رگێڕان : حاجی ئومێد چروستانی
له بڵاوكراوه‌كان : http://www.tafseer.info
- كێن ئه‌وانه‌ی كه خوای په‌روه‌ردگار خۆشیانی ده‌وێتئه‌م بابه‌ته باسی سیفاتی ئه‌وانه‌ی كه خوای په‌روه‌ردگار خۆشیانی ده‌وێت ده‌كات.
دانه‌ر : ئه‌بو به‌كر ئه‌حمه‌د
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- چیرۆكی مه‌سیحی ده‌ججال وه‌دابه‌زینی پێغه‌مبه‌ر عیسى عليه السلامناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه‌یه بریتیه له: ١- وشه‌ی مه‌سیح چ مانایك ده‌گه‌یه‌نێت؟ ٢- حیكمه‌ت چییه له ناونانی عیسى عليه السلام و ده‌ججال به‌م ناوه؟ ٣- ووشه‌ی ده‌ججال چ ماناێیك ده‌گه‌یه‌نێت؟؟ ٤- حیكمه‌ت چیه له ده‌ركه‌وتنی ده‌ججال؟ وه زۆر زانیاری تر له‌م كتێبه به‌ده‌ستت ده‌كه‌وێت.
دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ناصر ا‌لدین ئه‌لئه‌لبانی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : مامۆستا عه‌بدولله‌تیف
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- ئیبن ته‌یمیه ڕه‌چه‌ڵه‌ك و ڕۆڵی له مێژووی ئیسلامیدانوسینی: نهاد جلال حبیب الله ئه‌م كتێبه له بنه‌ڕه‌تدا توێژینه‌وه‌یه‌كه پێشكه‌ش به به‌شی مێژووی كۆلێجی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆی سلێمانی كراوه له ساڵی خوێندنی ٢٠٠٨ - ٢--٩ ز، وه له سێ به‌ش پێك دێت: ١- باروودۆخی جیهانی ئیسلامی له‌سه‌ده‌ی حه‌وته‌م وهه‌شته‌م كۆچییدا. ٢- ڕه‌چه‌ڵه‌ك وژیان وبه‌رهه‌مه‌كانی ئیبن ته‌یمیه. ٣- ڕۆڵ وكاریگه‌ری ئیبن ته‌یمیه له مێژوی ئیسلامی‌دا.
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- چۆن پارێزگاری بكه‌ین له نوێژی به‌یانیانئاماده‌كردنی: احسان برهان ا‌لدین ئه‌م بابه‌ته باسی گرنگی نوێژی به‌یانی ده‌كات له مزگه‌وت؛ چونكه ئه‌گه‌ر ته‌ماشای حاڵى مزگه‌وته‌كان و ئه‌وانه‌ى كه نوێژى تێدا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش ته‌ماشاى نوێژى به‌یانیان بكه‌یت، تووشى سهرسورِمان ده‌بیت، ژماره‌یه‌كى كه‌مى لێیه و جارى وایش هه‌یه له‌سه‌ر په‌نجه‌كانى ده‌ست ده‌ژمێردرێن.
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز












