قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی الفاتحة
اختر القاريء
كوردی
سوره‌تی الفاتحة - تعداد آیات 7
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ ( 1 )
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان (به ناوی ئه‌و خوایه‌ی كانگای ڕه‌حمه‌ت و سۆز‌و به‌زه‌ییه).
الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ( 2 )
سوپاس و ستایش هه‌ر شایسته‌ی خوایه و بۆ خوایه، که خاوه‌ن و په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ره.
الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ ( 3 )
به‌خشنده‌ی میهره‌بان، کانگای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه (ڕه‌حمه‌تی له دنیادا هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه، به‌ڵام له قیامه‌تدا ته‌نها بۆ ئیماندارانه).
مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ ( 4 )
خاوه‌ن و سه‌رداری ڕۆژی پاداشت و سزایه (پادشای ڕۆژی قیامه‌ته که دادپه‌روه‌ری ڕه‌هاو بێ سنووری تێدا به‌رپا ده‌کات).
إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ ( 5 )
خوایه، ته‌نها هه‌ر تۆ ده‌په‌رستین و هه‌ر له‌تۆش داوای یارمه‌تی و پشتیوانی ده‌که‌ین (له کاروباری دین و دنیاماندا، به‌که‌سی تر له به‌ده‌کانت ناکرێت).
اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ ( 6 )
خوایه به‌رده‌وام ڕێنمووییمان بفه‌رموو بۆ ئه‌م ڕێبازی ڕاست و دروستی ئیسلامه.
صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ ( 7 )
که به‌رنامه و ڕێبازی ئه‌وانه‌یه له نازو نیعمه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رت کردوون، نه‌مانخه‌یته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ی خه‌شم و قینیان لێگیراوه (به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌یزانن و لایانداوه)، هه‌روه‌ها نه‌مانخاته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ش، که سه‌رگه‌ردان و گومڕان (به‌هۆی لاساری و یاخی بوون و نه‌زانینیانه‌وه)
كتێبه‌كان
- به‌شی ڕۆژوو له پوخته‌ی صه‌حیحی موسلیمئه‌م بابه‌ته بریتیه له وه‌رگێڕانی فه‌رموده‌كانی به‌شی ڕۆژوو له پوخته‌ی صه‌حیحی موسلیم به زمانی كوردی.
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- دیارده‌ی لاوازی باوه‌ڕیه‌كێك له‌و دیاردانه‌ی كه بڵاوه له نێو موسڵمانانی ئه‌م سه‌رده‌مه بریتیه له دیارده‌ی لاوازی باوه‌ڕ ، بۆیه توشی دڵ ڕه‌قی و هه‌ست نه‌كردن به تامی گوێڕایه‌ڵی و به ئاسانی ده‌كه‌ونه ناو تاوانه‌وه .
دانه‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- پوخته‌یه‌ك له بیروباوه‌ڕی ئیسلامه‌تیخوێنه‌ری به‌ڕێز: ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه بریتی یه له هه‌ندێك زانیاری سه‌ره‌تایی زۆر گرنك سه‌باره‌ت به ( بیروباوه‌ڕی ڕاستی ئیسلام: بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه و جه‌ماعه )...
دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز - مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د
وه‌رگێڕان : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- زنجیره‌یه‌ك له فه‌رمووده هه‌ڵبه‌ستراو و لاوازه‌كان سه‌باره‌ت به مانگی ره‌مه‌زانئه‌م بابه‌ته باسكردنی چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ی لاواز وهه‌ڵبه‌ستراوه به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ری خواوه صلى الله عليه وسلم سه‌باره‌ت به مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز كه خراونه‌ته ناو ئاینی موسڵمانانه‌وه وه به فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمانی ئه‌زانن وكرداری پێ ده‌كه‌ن...
دانه‌ر : عه‌بدولله خالید
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- چیرۆكی مه‌سیحی ده‌ججال وه‌دابه‌زینی پێغه‌مبه‌ر عیسى عليه السلامناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه‌یه بریتیه له: ١- وشه‌ی مه‌سیح چ مانایك ده‌گه‌یه‌نێت؟ ٢- حیكمه‌ت چییه له ناونانی عیسى عليه السلام و ده‌ججال به‌م ناوه؟ ٣- ووشه‌ی ده‌ججال چ ماناێیك ده‌گه‌یه‌نێت؟؟ ٤- حیكمه‌ت چیه له ده‌ركه‌وتنی ده‌ججال؟ وه زۆر زانیاری تر له‌م كتێبه به‌ده‌ستت ده‌كه‌وێت.
دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ناصر ا‌لدین ئه‌لئه‌لبانی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : مامۆستا عه‌بدولله‌تیف
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org












